دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی 8ی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا له شاری نیۆنی سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا یاریی ئاگرین له‌نێوان یانه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بوو:-
یاریی ژماره یه‌ك / چێڵسی – ڕیال مه‌درید
یاریی ژماره دوو / مانچسته‌ر سیتی – ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
یاریی ژماره سێ / فیاڕیال – بایرن میونشن
یاریی ژماره چوار / به‌نفیكا – لێڤه‌رپوول
به‌گوێره‌ی تیروپشكه‌كه یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:-
براوه‌ی یاریی ژماره 2 – براوه‌ی یاریی ژماره 1
براوه‌ی یاریی ژماره 4 – براوه‌ی یاریی ژماره 3
یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 8ی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا له ڕۆژانی 5 و 6ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چن، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له ڕۆژانی 12 و 13ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌روه‌ها یارییه‌كانی چوونی قۆناغی پێش كۆتاییش له ڕۆژانی 26 و 27ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چن، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له ڕۆژانی 3 و 4ی ئایار ئه‌نجام ده‌درێن.
سه‌باره‌ت به واده‌ی یاریی كۆتایی خوله‌كه‌ش له ڕۆژی 28ی ئایار له یاریگه‌ی پاڕك دی فڕانس له شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.