سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد سوپای پاسدارانی ئێران له نێو لیستی ڕه‌شی ڕێكخراوی تیرۆری جیهانی ده‌رنه‌هێنێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونه‌ته هۆكاری كوشتنی هه‌زاران كه‌س له جیهاندا.
نه‌فتالی بینێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سوپای پاسدارانی ئێران ڕێكخراوێكی تیرۆریستییه و تا ئێستا هه‌زاران كه‌سیان كوشتووه له‌نێویشیاندا ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌رگیز بڕوا به‌وه ناكه‌ین ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌بێت ناوی سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی ڕه‌شی تیرۆر ده‌ربهێنێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سوپای پاسدارانی ئێران بریتیییه له حزبوڵا له لبنان، جیهادی ئیسلامی له غه‌زه، حوسییه‌كان له‌یه‌مه‌ن و میلیشیاكان له عێراق، تا ئێستاش ڕۆلی سه‌ره‌كییان گێڕاوه له كوشتنی به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
نه‌فتالی بینێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوپای پاسداران ڕۆلیان هه‌بووه له كوشتنی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له سووریا و ئه‌وه‌تا لبنانیشیان خاپوور كردووه، هه‌روه‌ها له‌ناوخۆش ده‌ستیان هه‌بووه به ڕژاندنی خوێنی هه‌زاران هاووڵاتی ئێرانی.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو نید برایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه گۆڕانكاری ته‌واو له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێران ڕوو بدات یاخود سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی ڕه‌شی تیرۆر ده‌ربهێنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.