مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە نزیک ناوەندی ناحییەی سەرقەڵا لە قەزای کفری بە تەقینەوەی مین بریندار بوو.
دەزگای گشتیی کاروباری مینی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لە ناحییەی سەرقەڵا دوێنێ پێنجشەممە مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوو و ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.
دەزگاکە ڕاشیگەیاند: بۆ ڕۆژی دواتر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر چوونەتە شووێنی ڕووداوەکە، توانرا دوو مینی دیکەی دژە کەسی پووچەڵ بکرێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش درا کە ژمارەیەکی زۆر کێڵگەمین لە سنووری ناحییەی سەرقەڵا هەبوون و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پاک کراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.