سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی چین بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە تەلەفۆن قسەیان کرد، تاوتوێی کێشەکانی نێوان ڕووسیا وئۆکراینایان کرد.
تەلەڤزیۆنی سی سی تیڤی چینی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێوان بایدن و شی جیپینگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: شی بە بایدنی ڕاگەیاندووە کە هەردوو وڵات بەرپرسیارییەتی نێودەوڵەتییان لە بەرقەراکردنی ئاشتی لە جیهان، لە ئەستۆدایە.
ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوەش دا کە پەیوەندییەکەی نێوانیان ئەرێنی بووە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیهاندا.
جێی باسە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان ئەم دوو سەرۆکە بۆ یەکەمجارە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.