Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 09:24

هەولێر؛ بەبۆنەی نزیکبوونەوەی نەورۆز هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوە بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز بە بەشداری سەدان کارمەند و ئامێری گەورە هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوە لە سنووری ناوچەی گەشتیاری مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە "لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز و بە مەبەستی پاکڕاگرتنی سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان، بە بەشداری سەدان کارمەند و ئامێری گەورە، هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوە لە سنووری ناوچەی گەشتیاری مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان لە هەولێر بەڕێوەچوو."

ڕاشیگەیاند: هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانی شارەوانیی کەسنەزان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگە و ڕێکخراوە حکوومی و ناحکوومییەکان بەڕێوەچوو، لەمیانەیدا ناوچەکە بە تەواوی خاوێنکرایەوە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بۆ ئەوەی ناوچە گەشتیارییەکان بە جوانترین شێوە و لە ژینگەیەکی خاوێندا پێشوازی لە هاووڵاتییان و گەشتیاران بکەن، چەندین هەڵمەتی دیکە بەڕێوە دەچن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا تیمەکانی شارەوانی و ژینگەپارێزیش هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکەن، لە جەژنی نەورۆزدا لە کاتی چوونەدەرەوەیان بۆ سەیرانگە و دەشتودەر، ڕەچاوی پاکڕاگرتنی شوێنەکان بکەن و پاشماوەکانیان لەسەر زەوی فڕێ نەدەن، بەڵکوو سەتڵ و شوێنی تایبەت بە فڕێدانی زبڵ و پاشماوەکان، بەکاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.