دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە تیمێکی هاوبەشیان لەنێوان بەرپرسان و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا و کوردستان پێکهێنرا.
دەستەی وەبەرهێنەران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "سەردانە فەرمییەکەی د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بۆ ئەڵمانیا کاریگەری ئەرێنی ھەبووە و لەو ماوەیەدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە وەبەرھێنەران و ڕاوێژکاران و لەسەروویانەوە پارێزگاری کاسڵ ئەنجامداوە."
دەستەکە ڕایگەیاند: کە لە کۆبوونەوەکان تیمێکی ھاوبەش لە نێوان کەرتی تایبەت و حکوومی ئەڵمانیا و دەستەی وەبەرھێنان پێکھێندرا کە ئامانج لێی پێشخستن و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری کوردستانە.
ڕاشیگەیاند: هەروەها ژمارەیەک گەورە کۆمپانیای ئەڵمانیا ئامادەییان دەربڕیوە لەڕووی ڕاوێژکارییەوە ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن.
ڕوونیشێ کردەوە کە کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا لەبواری پیشەسازی و ھێڵی ئاسنین ئامادەن ھاوکاری پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەری کوردستان بکەن.
دەستەکە جەختیشی کردۆتەوە کە ژمارەیەک وەبەرھێنەری ئەڵمانی دەیانەوێ لە سێکتەرەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و رێگەوبان ھاوکاری کوردستان بکەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشدا کە لەپێناو پتەوکردن و بەردەوامیدان بە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان، مانگی داھاتوو شاندێکی حکوومی و کەرتی تایبەتی ئەڵمانیا سەردانی کوردستان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.