Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 07:04

فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە میانی مانۆرێکی ناتۆ لە نەرویج کەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

لە باکووری نەرویج، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لە میانی مانۆڕێکی ناتۆدا، کەوتەخوارەوە.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی نەرویج "NRK" بڵاوی کردەوە کە لە میانی مانۆڕی ناتۆ (Cold Response 2022)دا، فڕۆکەیەکی رێکخراوەکە کە چوار کەسی هەڵگرتووە کەوتووەتە خوارەوە.

گوتەبێژی ناوەندی رزگارکردنی سەرەکی باکووری نەرویج (HRS)، جان ئێسکیل سیڤیریسن باسی لەوە کرد کە گەڕان لە ناوچەکەدا بەردەوامە و شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە کە چوار کەسی تێدا بووە.

جان ئێسکیل سیڤیریسن ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەوا لە ناوچەکەدا، پرۆسەی گەڕان بە قورسی بەڕێوەدەچێت و هیچ زانیاریەکیان نییە لە بارەی چارەنووسی تیمی فڕۆکەوانییەکە.

سەرۆکی بەشی پەیوەندی لە سوپای نەرویج، ئۆلی کریستیان ئیماوس لە کاتێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نازانن تیمی فڕۆکەوانییەکە بە رەگەز خەڵکی کوێن، باسی لەوەیش کرد کە فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی ناتۆ بووە و سەربە ئەمریکایە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.