Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 07:05

ئەمریکا هەواڵی کوژرانی ژمارەیەک سەربازی خۆی لە ئۆکراینا ڕه‌تكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، تا ئێستا 816 کەسی مەدەنی لە شەڕی رووسیا-ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە، ھەزار و 333 کەس برینداربوون و سێ ملیۆن و 270 ھەزار و 662 پەنابەر روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراینا.

کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR)، لە راگەیەندراوێکدا ئاماری قەیرانی پەنابەرانی ئۆکراینا کە لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە بەدەستی ھێناوە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکان، لە 24ی شوباتەوە بۆ 16 ئادار، سێ ملیۆن و 270 ھەزار و662 پەنابەر لە ئۆکرایناوە روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی ئەو وڵاتە کە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە پەنایان بۆ پۆڵەندا بردووە.

ئەوەش ئاشکراکراوە کە زۆرینەی ئۆکراینییەکان پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی دراوسێی وەکو پۆڵەندا بە (یەک ملیۆن و 975 ھەزار و 449) پەنابەر، رۆمانیا (508 ھەزار و 692) پەنابەر و مۆڵدۆڤا (355 ھەزار و 456) پەنابەر. ھاوکات لە 18-23ی شوبات 50 ھەزار کەس لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسک-ەوە چوونەتە ناو خاکی رووسیا.

ئەوەش دەزانرێت کە سەدان ھەزار لەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە، لەوێوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەورووپا رۆیشتوون.

لەلایەکی دیکەوە لەو راگەیەندراوەی کە لە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە (OHCHR) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە 24ی شوباتەوە بۆ 16ی ئادار لانیکەم816 کەسی مەدەنی بەھۆی شەڕی نێوان رووسیا-ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و 333 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا، جارێکی دیکە ھۆشداریی لەوە دراوە کە ئەگەری ھەیە ژمارەی کوژراو و برینداران لە ریزی خەڵکی مەدەنیدا زۆر لەو ژمارەیە زیاتر بێت کە تۆمار کراوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆکراینا تەنھا ژمارەی ئەو قوربانییە مەدەنییانە رادەگەیەنێت کە پشتڕاستکراونەتەوە. بەپێی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئۆکراینا ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان بە ھەزاران کەس ھەژمار دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.