ئێواره‌ی ڕۆژی 18 ی 3 ی 2022، هونه‌رمه‌ند حه‌مه هاشم له ( Bwa Krosno Sztuki) گه‌لێری ماڵی ھونه‌ری كرۆسنۆ له پۆڵه‌ندا، به‌ھاوكاری ھونه‌رمه‌ندی پێرفۆڕمێر( یوانا سارنێچكا) وھونه‌رمه‌ند(نیھاد جامی) پێشانگای تایبه‌تی خۆی كرده‌وه.
له پیشانگایه‌كه‌دا، كه بینه‌رێكی زۆر له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز دیده‌نی نمایشه‌كه‌یان كرد، ھاوكات سه‌رۆكی شاره‌وانی كرۆسنۆ ئاماده‌بوو.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌هاشم رایگه‌یاند"پێشانگاكه ئه‌زموونێكی تازه‌بوو به‌ناوی ( وێرانكارییه‌كانی جه‌نگ) ،
ھه‌م وه‌ك ته‌كنیك و ھه‌م وه‌ك فۆڕم جۆرێكه له ئه‌بستڕاكتی ده‌ربڕینخوازی ، به‌ڵام زیاتر شێوه‌ی تێكشكاوو له كاره‌كاندا ھه‌یه كه دیوه ده‌ربڕینگه‌رییه‌كه‌ی ده‌رخستووه ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌یشتنی فۆڕمێكی مانا ھه‌ڵگر بۆ وێرانییه‌كانی جه‌نگ، چونكه كرۆسنۆۆ شارێكی نزیكی سنووره له‌گه‌ڵ ئوكراینا "
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند حه‌مه هاشم له پۆڵه‌ندا پێشانگایه‌كی كرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.