بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دووچاری بەرهەڵستکارییەکی سەخت دەبنەوە لە دەرەوەی کیێڤی پایتەخت لە لایەن هێزەکانی ئۆکرایناوە، ئاماژەشی پێدا، رووسیا بە 90% لەو هێزەی شەڕ دەکات کە بەر لە جەنگ کۆی کردبوونەوە.
ئەوەشی زیاد کرد، تا ئێستا چارەنووسی 10% هێزەکانی رووسیا نازانین، رەنگە لەکار کەوتبێتن یان وێران بووبن.
روونیشی کردەوە، کایەی ئاسمانی ئۆکراینا هێزەکانی ئۆکراینا لەگەڵ رووسیا کێشمەکێشم و ململانێی لەسەر دەکەن و ئۆکراینییەکان دەتوانن بە فڕۆکەی جەنگی بفڕن و سیستەمی بەرگرییە ئاسمانییەکانیش بەکار بهێنن.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : چارەنووسی 10%ی هێزەکانی رووسیا لە ئۆکراینا نادیارە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.