له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو و خیتافی به تۆمار كردنی گۆلێك یه‌كسان بوون .
یارییه‌كه له‌میانی یاری ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و نۆیه‌مین بوو كاتێك ئه‌تله‌تیك بلباو له‌سه‌ر یاریگای سان مامێس له هه‌رێمی باسك میوانداری یانه‌ی خیتافی كرد، میوانه‌كان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له تۆمار كردنی گۆل و له‌خوله‌كی سێ یاریزانی توركی ئینیس ئۆنال به لێدانی سه‌ر خیتافی له‌یاریه‌كه پێشخست .
له خوله‌كی بیست و نۆ یانه‌ی بلباو له رێگای یاریزانی ئیسپانی یۆربیرشیش گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، له‌ته‌واوی ماوه‌ی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون به‌لام هیچ گۆلێكی تر تۆمار نه‌كراو هه‌ردوو یانه خاله‌كانی یاریان له نێوان خۆیان به‌یه‌كسانی دابه‌ش كرد.
به‌مه‌ش یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو یازده‌مین یه‌كسان بوونی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی بۆ چل‌و یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی خیتافیش تووشی یازده‌مین یه‌كسان بوون هات و خاوه‌نی بیست‌و نۆ خاله‌و له‌پله‌ی پازده‌می ریزبه‌ندی دێت .
له‌لالیگادا ئه‌تله‌تیك بلباو و خیتافی یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.