له ده‌ست پێكی گه‌ری سییه‌مینی خولی نایابی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لیدز یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆنی میوانداری تۆمار كرد .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یارگای مۆلینۆ به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال بالاده‌ست تر بوو له خوله‌كی بیست و شه‌ش جۆنی كاسترۆی ئیسپانی وۆلڤه‌رهامبتۆنی به گۆلێك پێشخست .
له دوا خوله‌كی نیوه‌ی یه‌كه‌م فرانسیسكۆ ترینكاوی پرتوگالی ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن یاریگا كرده دوو ئه‌وه‌نده‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی نیوه‌ی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو سێ ناوبژیوان به‌كارتی سوور یاریزانی مه‌كسیكی یانه‌ی وۆلڤه‌ر رائوول خیمینێزی به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگای به‌هۆیه‌وه یانه‌كه به ده‌یاریزان یاریه‌كه‌یان ته‌واو كرد ئه‌مه‌ش بووه خالی گه‌رانه‌وه‌ی یانه‌ی لیدز یونایتد ، له خوله‌كی شه‌ستو سێ جاك هاریسۆنی ئینگلیزی به‌تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه .
پێنج خوله‌ك دواتر رۆدریگۆی ئیسپانی گۆلی دووه‌می تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، له دوا ساتی یاریش لۆك ئیلینگی ئینگلیزی گۆلی سییه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ لیدز یونایتد تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به بیست و نۆ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی ازده‌می یزبه‌ندی انه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆنیش تووشی دوازده‌مین دۆراندن هات و به چل‌و شه‌ش خال له‌پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه .
له‌پریمه‌رلیگدا لیدز یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر وۆلڤه‌رهامبتۆن تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.