Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:26

نادال گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی ئیندیان وێڵزی ئەمەریكی

کوردستان TV
100%


ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چوارەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی ئیندیان وێڵزی ئەمەریكی لە یاری تێنسی سەرزەوی له‌ ئاستی پیاوان.
 لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، نادال بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە نیك كیریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی سەدوسیی و دووەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
 یاریەكە دوو كاتژمێرو چل وشەش خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان حەوت شەش، پێنج حەوت، شەش چوار بوو، بەم بردنەوەش نادال درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی داو نۆزدەمین سەركەوتنی لەسەر یەكی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەدەستهێناو خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لەم قۆناغەش ڕووبەڕووی یاریزانی لاوی ئیسپانی كارلۆس ئەلكارازی پۆلێنكراوی نۆزدەمی ڕیزبەندی جیهان دەبێتەوە كە ئەویش لای خۆیەوەو لە قۆناغی چارەگی كۆتاییدا، بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر كامیرۆن نۆری به‌ریتانی پۆلێنكراوی دوازدەمی ڕیزبەندی جیهان و خاوەنی نازناوی پارساڵی پاڵەوانێتیەكە تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا.
 ئەم یاریەش یەك كاتژمێرو چلوچوار خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش چوار، شەش سێ‌ بوو .
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.