Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:31

لە باسكەی ئەمریكا دیترۆیت پیستۆنز سەركەوتنی بةسةر ئۆرلاندۆ ماجیك تؤماركرد

کوردستان TV
100%

لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی دیترۆیت پیستۆنز سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدو سی و چوار خاڵ بەرامبەر بە سەد و بیست خاڵ لە تیپی ئۆرلاندۆ ماجیكی میوانداری بردەوە.
 یاریزانانی دیترۆیت ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی یاریەكە پێشكەشكردو ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی چواردە خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد كە ئەمەش یەكەمین سەركەوتنی تیپەكە بوو لە دوای چوار دۆڕانی لەسەریەك و بیستەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە.
 یاریزان سادق بای ئاستێكی بەرزی لە یاریەكە پێشكەشكردو بە تۆماركردنی پەنجاویەك خاڵ ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی دیترۆیت بینی، لەو لاشەوە یاریزان فرانز ڤاگنێر بیستوشەش خاڵی بۆ ئۆرلاندۆ بەدەستهێناو تیپەكەشی سێیەم یاری لەسەریەك و پەنجاوسێیەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند .
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.