له شاری نیۆنی سویسرا‌و له ڕێوڕه‌سمێكی دیكه‌دا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا تیروپشكی ململانێكانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگی ڕاكێشاو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی لێكه‌وته‌وه.
له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی لایپزیگ كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تالانتاو یانه‌ی سپۆرتینگ براگا كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی گلاسكۆ ڕێنجه‌رز، براوه‌ی ئه‌م دوو یاریه له قۆناغی پێش كۆتایی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
هاوكات یانه‌ی بارسێلۆنا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت ده‌بێته‌وه‌و هه‌ردوو یانه‌ی وێستهام یونایتد‌و لیۆن یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، براوه‌ی ئه‌م دوو یاریه‌ش له قۆناغی پێش كۆتایی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یاریه‌كانی هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتنی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له حه‌وت و چوارده‌ی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاشان یاریه‌كانی هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی له بیست و هه‌شتی نیسان و پێنجی ئایار سازده‌كرێت، یاری كۆتایی خوله‌كه‌ش له هه‌ژده‌ی ئایار له یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوان له شاری سیڤیلیه‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.