سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی رایگەیاند کە تاکە دەرفەتی رووسیا بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی سەرچاوەکەی هەڵەکانی خۆی بوون، دانوستانی جیددییە لەگەڵ ئۆکراینادا.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بڵاوی کردەوە، ئەمجارە لە بەردەم بارەگای سەرۆکایەتی گوتاری پێشکەش بە گەلەکەی کرد.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی باسی لە دانوستانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا کرد و رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە یەکپارچەیی خاک و دادپەروەری بۆ ئۆکراینا دەستەبەر بکرێت.
زێلێنسکی هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە پێچەوانەوە رووسیا بەهۆی ئەو زیانانەی بەریکەوتووە تەنانەت چەند نەوەیەکیش بەس نابێت بۆ ئەوەی بەرزبێتەوە و گوتی: دانوستانی جیددی، ئاشتیی و ئەمنییەکان تاکە دەرفەتی رووسیان بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانەی سەرچاوەکەی هەڵەکانی خۆی بوون.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی هەروەها باسی لەوە کرد کە کاروبارەکانی گومرکیان ئاسان کردووە بەمەبەستی هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان بۆ وڵاتەکەی بە ئاسانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.