Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:11

شاندێكی سه‌ربازی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئه‌منی سه‌لاحه‌ددین گه‌یشتنه‌ پارێزگاكه‌

کوردستان TV
100%

ھەریەک لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتنە پارێزگای سەڵاحەددین، ئەوەیش بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە، ھەریەک لە فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری گەیشتوونەتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سەڵاحەددین.

باسی لەوەش کردووە ئامانج لەسەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای سەڵاحەددین.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی 17ی ئەم مانگە فەرماندەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد، لیوا روکن زیا موحسین سەعد رایگەیاندبوو کە چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین کراون، بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددییان لێ بکەوێتەوە.

دوێنێ ھەینی لای خۆیەوە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رایگەیاندبوو، بەئامانجگرتنی بنکەی بەلەد، ھەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی تواناکانمان لە بەرامبەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.