دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی داواكاری ڕووسیای بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كانی ئه‌و وڵاته له پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕه‌تكرده‌وه.
دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به كاس سه‌رقاڵی لێپێچینه‌وه‌یه له داواكاری یه‌كێتی تۆپی پێی ڕوسیا بۆ پێداچوونه‌وه به بڕیاری فیفا كه مانگی ڕابردوو به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كانی ڕوسیای له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تۆپی پێ دوورخسته‌وه.
به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا ناتوانێت یاری پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ئه‌نجامبدات، به‌م دواییه‌ش یه‌كێتی تۆپی پێی ڕوسیا داوای له دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی كردبوو بڕیاره‌كه‌ی فیفا هه‌ڵپه‌سێرێت تا ئه‌و كاته‌ی لێپێچینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن و دادگاش بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌دات، كه‌چی دادگای كاس ئه‌م داواكاریهشی ڕه‌تكرده‌وه‌و بڕیاریدا دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كانی ڕوسیا له پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رده‌وام بێت، هاوكات دادگاكه هیچ واده‌یه‌كی بۆ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه دیاری نه‌كردووه.
دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی داواكارییه‌كی ڕووسیای ڕه‌تكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.