Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 04:12

لە سۆران کرین و فرۆشتنی گیا بەهارییەکان جمەیان دێت

کوردستان TV
100%

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا هەموو ساڵ ئەو دەڤەرە بۆ ماوەی پتر لە دوو مانگ له‌ بازاڕەکانی سۆران فرۆشتنی گیا بەهارییەکان جمەیان دێت ، بەو پێیەی  خاکی به پیتی کوردستان ئەگەر له ڕوانگەیەکی جوگرافی هەڵوەستەی لەسەردا بکرێت ، دەبینین خاڵێکی گرینگی جیهانه، جا خاڵی جوگرافیا لەزۆر ڕووەوە به ئەرێنی دەچێتە نێو بابەتە گرینگەکانی سەر زەوی ، بەمەش کشتووکاڵ بەشی شێری لەم سەرچاوەیەدا دەبینێت.
 کشتووکاڵی سرووشتی هەم له ڕووی ژینگه و هەمیش بۆ جوانی دەشت و کێو ، وێڕای ئەمانەش بۆ خواردن و هەروەها وەک دەرمانێکی میللی بەکاردێن، چونکه سرووشت له ژینگەیەکی پاک و زەویەکی بەپیت و بەرەکەت ئەنجامه بەرووبوومەکه دەهێنێتە بەرهەم .
 جا له کوردستان دا کشتووکاڵیيە سرووشتیيەکان به تایبەتی لەو باژێڕ و شارانەی هەوای پاک و بێگەردیان هەیه  کاردی و كەنگر و تۆڵەکه و ڕێواس و دۆمبەڵان و هتد… زۆر بەکاردێن ، لەبەر هۆکاری ئەوەی هەم به تامه ، هەمیش تەندرووستە .
ئەم خواردنە سرووشتیانەی ئاماژەی پێکراوە ، کە بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندرووستیەوە سوودێکی باش و ئەرێنی هەیه ،هاووڵاتی عەبدوڵڵا ڕۆستایی بۆ کوردستان تیڤی دواو گوتی لەگەڵ هاتنی بەهار کاسبکارانی میوە فرۆش زێتر سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی گیا بەهاریيەکان دەبن خەڵکی لە بەرەبەیانی زووەوە دەچنە چیاکانی وەک زۆزک و کارۆخ و هەندێن و لەولاشەوە بۆ دەڤەری بارزان و باڵەکایەتی و سیدەکان لەوێ گیا بەهاریەکان دێنن بۆ شار و لێرەش خەڵکی بەتامەزرۆوە دەیکڕن.
 هاوکات گوتیشی، خواردنی گیا بەهاریيەکان تایبەت مەندی خۆی هەیە بێجگە لە لەززەتی هەروەها سودی زۆری  بؤتەندرووستیش هەیە.

شایانی باسە، لەزۆر شوێنی دونیادا ئەم جۆرە خواردنە سرووشتیيانه دەبنه ئەلتەرناتیڤ بۆ داو دەرمان و شوێنی تایبەتیان هەیه ، چونکه وەک ئاماژەمان پێکرد، لەژینگەیەکی وێنای پاکەوە له زەوی دێتە دەرەوە بێ ئەوەی دەستکاری کرابێت .. 
بازاڕ بەهۆی زۆربوونی مرۆڤ هەمیشە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دابین کردنی بژێو جا چ ئەم بازاڕە بریتی بێت له کەل و پەلی پیشەسازی یان ئەوەتا سرووشتیەکان ، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیه چ پسپۆڕانی تەندرووستی یان زانایان لەم بواردا ، ئەوە هاتوونەتە ژێر ئەم دیڤاکتۆیەی که بەڵێ خواردنە سرووشتیەکانی خۆماڵی و هەروەها دەرمانه سرووشتیەکان ئەگەر بەکارهێنانی باشتر نەبێت له دەرمانی کۆمپانیاکان ئەوە بێگوومان کەمتر نیه.
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا هەموو ساڵ ئەو دەڤەرە بۆ ماوەی پتر لە دوو مانگ بازاڕەکانی سۆران فرۆشتنی گیا بەهاریەکان جمەی دێت ، بەو پێیەی  خاکی به پیتی کوردستان ئەگەر له ڕوانگەیەکی جوگرافی هەڵوەستەی لەسەردا بکرێت ، دەبینین خاڵێکی گرینگی جیهانه، جا خاڵی جوگرافیا لەزۆر ڕووەوە به ئەرێنی دەچێتە نێو بابەتە گرینگەکانی سەر زەوی ، بەمەش کشتووکاڵ بەشی شێر لەم سەرچاوەیەدا دەبینێت.
 کشتووکاڵی سرووشتی هەم له ڕووی ژینگه و هەمیش بۆ جوانی دەشت و کێو ، وێڕای ئەمانەش بۆ خواردن و هەروەها وەک دەرمانێکی میللی بەکاردێن، چونکه سرووشت له ژینگەیەکی پاک و زەویەکی بەپیت و بەرەکەت ئەنجامه بەرووبوومەکه دەهێنێتە بەرهەم .
 جا له کوردستان دا کشتووکاڵیە سرووشتیەکان به تایبەتی لەو باژێڕ و شارانەی هەوای پاک و بێگەردیان هەیه ئەوە کاردی و گەنگر و تۆڵەکه و ڕێواس و دۆمبەڵان و هتد… زۆر بەکاردێن ، لەبەر هۆکاری ئەوەی هەر به تامه ، هەمیش تەندرووستە ،ئەم خواردنە سرووشتیانەی ئاماژەی پێکراوە ، کە بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندرووستیەوە سوودێکی باش و ئەرێنی هەیه ،هاووڵاتی عەبدوڵڵا ڕۆستایی بۆ کوردستان تی ڤی دواو گوتی لەگەڵ هاتنی بەهار کاسبکارانی میوەفرۆش زێتر سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی گیا بەهاریەکان دەبن خەڵکی لە بەرەبەیانی زووەوە دەچنە چیاکانی وەک زۆزک و کارۆخ و هەندێن و لەولاشەوە بۆ دەڤەری بارزان و باڵەکایەتی و سیدەکان لەوێ گیا بەهاریەکان دێنن بۆ شار و لێرەش خەڵکی بەتامەزرۆوە دەیکڕن، هاوکات گوتیشی خواردنی گیا بەهاریەکان تایبەت مەندی خۆی هەیە بێجگە لە لەززەتی هەروەها سودی زۆری تەندرووستیشی هەیە.

شایانی باسە، لەزۆر شوێنی دونیادا ئەم جۆرە خواردنە سرووشتیانه دەبنه ئەلتەرناتیڤ بۆ داو دەرمان و شوێنی تایبەتیان هەیه ، چونکه وەک ئاماژەمان پێکرد، لەژینگەیەکی وێنای پاکەوە له زەوی دێتە دەرەوە بێ ئەوەی دەستکاری کرابێت .. 
بازاڕ بەهۆی زۆربوونی مرۆڤ هەمیشە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ دابین کردنی بژێو جاچ ئەم بازاڕە بریتی بێت له کەل و پەلی پیشەسازی یان ئەوەتا سرووشتیەکان ، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیه چ پسپۆڕانی تەندرووستی یان زانایان لەم بواردا ، ئەوە هاتوونەتە ژێر ئەم دیڤاکتۆیەی که بەڵێ خواردنە سرووشتیەکانی خۆماڵی و هەروەها دەرمانه سرووشتیەکان ئەگەر بەکارهێنانی باشتر نەبێت له دەرمانی کۆمپانیاکان ئەوە بێگوومان کەمتر نیه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.