Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 07:07

کۆشکی سپی: پێویستە چین لە بابەتی رووسیا-ئۆکراینا بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدات لەوەی پشتگیری كام ووڵاته‌

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لە ئەگەری ناردنی هاوکاری سەربازیی بۆ رووسیا لەلایەن چین-ەوە رایگەیاند، پێویستە چین لە بابەتی رووسیا-ئۆکراینا بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدات لەوەی دەیەوێت پشتی کام لایەن بگرێت.

جێن ساکی لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ رۆژەڤ کرد و وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە.

ساکی ئاماژەی بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی چین، شی جین پینگ کرد و گوتی: (سەرۆکی ئەمریکا) بایدن بەشێوەکی ئاشکرا هۆشداری دا چین کە لە ئەگەری ناردنی هاوکاری (سەربازیی) بۆ رووسیا، ئەنجامی بەرجەستە دێتە ئاراوە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەوەی "ئایا مەبەست لە "ئەنجامی بەرجەستانە" سەپاندی سزایە بەسەر چین؟ خۆی دەربازکرد.

جێن ساکی لەبارەی ئەوەی ئایا چین هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بە "داگیرکاری" لەقەڵەم دەدات یان نا، گوتی: "من ناتوانم بە ناوی وڵاتێکی دیکەوە قسە بکەم، بەڵام پێویستە چین بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدات لەوەی (لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا) دەیەوێت پشتی کام لایەن بگرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.