مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئیسماعیل مستەفا بامەڕنی) دەکات.
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئیسماعیل مستەفا بامەڕنی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ههواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ خوالێخۆشبوو (ئیسماعیل مستەفا بامەڕنی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سهرهخۆشیمان ئاراستهی خانهوادە کورپەروەرە و نیشتمانپەروەرەکەتان و تهواوی کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دهکهین و، هاوبهشی خهم و پەژارەتانین.
له خودای گهوره داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و به بهههشتی بهرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.