بەھۆی ھێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر ھەولێر، بڕیاردرا یاری نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لەچوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر لە بەغدا ئەنجام نەدرێت و لە یاریگای نێودەوڵەتیی شا فەھەد لە ریاز پایتەختی سعوودیە ئەنجام بدرێت کە پێشتر بڕیاردرابوو لە ئوردن ئەنجام بدرێت.
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "FIFA" و یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا "AFC" بڕیاریاندا کە یاری نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی2022ی قەتەر لە 24ی ئەم مانگە لە بەغدا ئەنجام نەدرێت و لە یاریگای نێودەوڵەتیی شا فەھەد لە ریاز پایتەختی سعوودیە ئەنجام بدرێت.
پێشتر ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەحمەد موسەوی رایگەیاندبوو کە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، نامەیەکی لە یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەدەست گەیشتووە کە تیایدا بڕیاردراوە یاریی نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر لە بەغدا ئەنجام نەدرێت و یاریەکەیش لە ئوردن ئەنجام بدرێت.
لای خۆیەوە سکرتێری گشتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، محەمەد فەرحان رایگەیاندبوو کە ئەو بڕیارە بەھۆی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر، دراوە.
بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە، ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لەچوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر لە یاریگای نێودەوڵەتی شا فەھەد لە ریاز رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.