پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه سێ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ك. ع. ر )دەستگیرکردووه، کە به‌پێی مادده‌ی جیاواز 3 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
راشیده‌گه‌یه‌نن، تۆمه‌تباره‌كه بەپێی ماددەی (2ی مۆبایل) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووه، هەروەها بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادان، لە بنکەی پۆلیسی شەمامک داواکرابوو و بەپێی ماددەی (432) لە یاسای سزادان، لە بنکەی پۆلیسی (ڕاستی) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووه.
پۆلیسی هەولێر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتباری ناوبراو، لە کاتی دەستگیرکردندا دەست بەسەر دەمانچەیەکدا گیراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و دراوه‌ته دادگا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.