Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 23:05

پۆلیسی سلێمانی سەرجەم هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سەرجەم هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هێزەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە قەزا و ناحییەكانیشەوە لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوایەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کردووە و تێیدا هاتووە "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە كاری نایاسایی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەی خۆشی، چونكە هێزەكانمان لە سەرجەم شوێنەكان بڵاوەیان پێكراوە و هەركەسێک سەرپێچی یاسا بكات دەستگیر دەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت."

هاوکات پۆلیسی سلێمانی داواش دەکات "وەک چۆن هەمیشە هاوكاری هێزەكانمان بوون ئێستاش هاوكارمان بن بە ئاگاداركردنەوەمان لەهەر سەرپێچییەک و هەر گومانێک كە دەكرێت بۆ نانەوەی پشێوی، پەیوەندی پێوە بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بکەن:-

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی

105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.