Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 22:58

سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر بەقەزاکردنی حاجیاوا دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر بەقەزاکردنی گەورەترین ناحییەی هەرێم دا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە داواکاری ئاراستە کرا بۆ بەقەزاکردنی ناحییەی حاجیاوا، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دا.

هاوکات سەرۆکی حکوومەت بۆ بڕیاری بەقەزاکردنی حاجیاوا نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد.

ناحییەی حاجیاوا گەورەترین ناحییەی باشووری کوردستانە، سەر بە قەزای ڕانیەیە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە، دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا هاوسنوورە، لە بەشی باکوری ھاوسنوورە لەگەڵ ھەریەک لە قەزاکانی ڕواندز و شەقڵاوە کە سەر بە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات زێی بچووک و قەزای دووکانە، لەبەشی ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕانیە و بەشی خۆراوا و باشووری خۆرئاوای قەزای کۆیە، و لەسەرئاستی ھەرێمی کوردستان ناوچەی لێکۆڵینەوە دەکەوێتە بەشی باکوری ڕۆژھەڵات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.