سەرۆکایەتی ئۆکراینا ئەمڕۆ شەممە داوای لە چین کرد بچێتە پاڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.
میخایلۆ پۆدۆلیاک ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینا لە تویتەرەکەی نووسیویەتی "چین دەتوانێکی ببێتە توخمێکی گرنگی سیستەمی ئاسایشی جیهانی ئەگەر بڕیارە ڕاستەکە بدات، ئەمەش بە پشتگیریکردنی ناتۆ و سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکە."
ئەم تویتەی پۆدۆلیاک ڕۆژێک دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و چین دێت، تێیدا بایدن سەرۆکی چینی لە ئەنجامەکانی پشتگیرکردنی چین بۆ مۆسکۆ ئاگادار کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.