له میانه‌ی به‌شداریكردنی له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی پرۆسەی سیاسی عێراق و گۆڕانکارییەکان رێبوار تاڵەبانی راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: عێراق دواگۆرانكارییه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی سێقۆڵی، به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لێک نزیكببنه‌وه، ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌ت، پێیانوایه زۆرینه‌یه‌كی نیشتیمانی بێت ئاساییه.
روونیشیكرده‌وه كه ناكرێت په‌رله‌مانی عێراق به‌مجۆره بمێنێته‌وه، چونكه كێشه‌ی یاسایی دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه دوای واده‌ی یاسایی ئه‌گه‌ر هه‌یه به پێی یاسا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه له لایه‌ن دادگەی فیدراڵیه‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بەوەش دا كه له په‌رله‌مانی عێراق 220 ئه‌ندام پێویسته له دانیشتنی داهاتوو ئاماده‌بن بۆ ده‌نگدان به سه‌رۆك كۆمار.
جەختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی دواهه‌لی ئه‌زموونه‌كانی پێشووتره، چونكه ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی پێشوو هیچ گۆرانكارییه‌كی ئه‌رێنی به دواوه نه‌هات، زۆر گرفتی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وته‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانی هەروەها گوتی: به‌رنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ی عێراق پێویسته گره‌نتیه‌ك به گه‌لی عێراق بدات له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گرنگیدان به یاسا و ده‌ستوور و سه‌روه‌ری، چونكه به گوته‌ی ئه‌و له دوو به‌رنامه‌ی پێشوو مالیكی و عه‌بادیمان له بیره له وەزارەتەکانی پێشوو، به‌رده‌وام له خاڵی 17 ده‌یگوت مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، كه‌چی هیچی جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌روه‌ها عه‌بادیش به‌داخه‌وه ئه‌ویش هیچی نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو به‌رنامه‌كه داده‌نرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكارییه‌كانی كورد.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌وڵ هه‌یه رێوشوێنێك بگیرێته به‌ر بۆ دانانی یاسایه‌كی نه‌وت غاز بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ كاتێك تووشی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بن، له‌ڕووی گرفتی مووچه و لێبڕین كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دووچاری بوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به یه‌كڕیزی كورد، رێبوار تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته متمانه دروست بكرێته‌وه له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان، چونكه هه‌مووان له‌ناو كه‌شتیه‌كین و هه‌موومان كوڕی ئه‌و میلله‌ته‌ین، پێویسته سازش له‌نێوان خۆمان بۆ یه‌كتربكه‌ین.
گوتیشی به‌داخه‌وه له رابردوودا زۆر له‌و پۆستانه‌ی كه له به‌غدا كورد پێی دراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه وه‌كو پێویست كار بكه‌ن، له‌و خوله ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزبن ئه‌وا هه‌موو شتێك ئه‌توانن له به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.