Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 23:01

ئومێد خۆشناو: پێشبینی دەکرێت بۆ ڕۆژانی نەورۆز نزیکەی 200 هەزار گەشتیار بێنە هەولێر

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆز 150 تا 200 هەزار ڕووبکەنە شارەکە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز تەواو بووە و سەعات 04:00ی ئێوارە ئاهەنگەکە بەڕێوەدەچێت و دواتر مەشخەڵی نەورۆز لە پارکی شانەدەر هەڵدەکرێ. جەختیشی کردەوە کە ئەم فێستیڤاڵە تەنها بۆ خەڵکی شارەکە نییە و بۆ میوانەکانیشە.

ڕاشیگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و لە پارچەکانی دیکەی کوردستان ڕوو لە هەولێر بکەن.

هەروەها گوتی: بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستمانە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژانە بە بەردەوامی نزیکەی 10 هەزار کەس تەنها لە بازگەکانەوە ڕوو دەکەنە هەولێر.

گوتیشی: ئەمساڵ ژمارەی گەشتیار بۆ هەولێر زۆر زیادی کردووە، لە 01/01/2022 تا 15/03/ 2022 نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەولێر.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش دا کە بەپێی پێشبینییەکان و ئەو ئامادەکارییانەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر  کراوە لە ڕۆژانی نەورۆز 150 تا 200 هەزار بێنە شارەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە هوتێلەکانی شاری هەولێر جێگە نەماوە کە خەڵکانێک پێشتر شوێنیان گرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.