Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 22:57

وەقفی سوننی: سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بووەتە پەناگە بۆ پێکھاتە جیاوازەکان

کوردستان TV
100%


وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە سەرۆکی دیوانی وەقفی سووننی عێراق دەکات و لە سەردانەکە سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەبەرامبەر ئەوەی بووەتە پەناگە بۆ ئاوارە و پێکھاتە جیاوازەکان.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بە بەشداری پێکھاتە ئایینیەکان پێشوازی لە شێخ عەبدولخالق عەزاوی سەرۆکی وەقفی سوونی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

ڕاشیگەیاند: لەدیدارەکە  سەرۆکی وەقفی سووننی سوپاسی حکوومەتی ھەرێم و خەڵکی کوردستانی کرد لە پێشوازی و خزمەتکردنی  ئاوارەکانی خەڵکی سووننە و پێکھاتەکانی دیکەی عێراق کە بەھۆی جەنگە جیاوازەکانەوە ڕوویان لە ھەرێم کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا کە عەبدولخالق عەزاوی جەختی کردەوە کە ھەولێر پایتەختی ھەمووانە و شاری ئاشتی پێکەوەیی و لێبووردەییە، ھەر لەدیدارەکەدا لەبەرامبەر پرۆژە و کارەکانی بۆ ئاشتی و پاراستنی مافی ھەمەلایەنەی پێکھاتە جیاوازەکان قەڵخانی ئاشتی بەخشیە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ناڕەوایەتی هێرشی ئێران بۆ هەولێر کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.