Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 22:57

ئاسایشی بازگەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان ئەمڕۆ شەممە لەبارەی دەنگۆی ڕێگەدان بە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک لوبنانی و وەستاندنی هاووڵاتییانی عێراقی بۆ مامەڵەکردن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "لە چەند پەیجێک بابەتێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک لوبنانی، لە بازگەکانی هەولێر بەبێ مامەڵە بۆ‌ کارتی دڵنیایی لە بازگەکان تێپەڕیوە، بەڵام هاووڵاتییانی عێراقی وەستاون بۆ مامەڵەکردن."

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ڕێنماییانەی لە بازگەکانمان  لەسەر کەسی بیانی (دەرەوەی عێراق) جێبەجێ دەکرێت (مۆر)ی هاتن و چوونی یەکێک لە خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی هەبێت، ڕێکاری دروست‌کردنی کارتی نشینگە و ڕێکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و پاشان‌ دەتوانن بە بازگەکانمان هاتووچۆ بکەن."

ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ هاووڵاتییانی ناوخۆی عێراق هەر لە بازگەکانمان بە چەند خولەکێک ڕێکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت بە‌ مەبەستی کارتی دڵنیایی، هەموو هاووڵاتییەکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.