Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 23:00

گەشتوگوزاری سلێمانی: لەماوەی 3 ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە.

عەلی ڕەئووف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە قۆرخکاری لە کابینەکانی دووکان دەکرا، سەردانی ئەو شوێنانەمان کرد و دەرکەوت ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.

لەمبارەیەوە عەلی ڕەئووف ڕاشیگەیاند: بەشێک لەو کابینانەی کە بە نرخی 500 دۆلار دەدرێت بە هاووڵاتییان دوو نهۆمن و شوێنی چەند خێزانێکی تێدا دەبێتەوە، بۆیە بەم نرخە دەدرێت بە هاووڵاتییان.

لەبارەی ئاماری گەشتیارانیشەوە هەروەها گوتی: پێشبینی ئامارێکی زۆر دەکەین، ئێستا 80% هۆتێل و مۆتێلەکانی شارەکە گیراون، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بەتەواوی پڕببن لە میوان.

گوتیشی: لەماوەی 3ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 20 هەزار کەس هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی گەشتیارەکانیش لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی شارەکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا هەموو ڕێکارێکی ئەمنی گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.