Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 23:05

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ئەمڕۆ شەممە دەستگیردنی دوو تۆمەتباری بە بڕێک ماددەی هۆشبەر، بڕێک پارە و چەکەوە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "دوای بەدواداچوون و چاودێرییەكی ورد ئەمڕۆ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا لەناو شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 569 گرام) ماددەی هۆشبەر كە ( 378 گرام)غ لە جۆری ( کریستاڵ) و ( 191 گرام)ی لە جۆری (گراس) لەگەڵ دەستگیرکردنی (2) تۆمەتبار."

ئەوەشی خستەڕوو کە هەروەها بڕی 5 مليۆن دینار و چەکێكی کڵاشینکۆف و دەمانچەیەک و لەگەڵ كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە تۆمەتبارەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.