درەنگانی شهوی رابردوو، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان چەند كەسێكدا لە یانەیەکی شەوانەی شاری سلێمانی كوژراو و برینداربوونی لێكهوتهوه.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بهمیدیاكانی سلێمانی راگهیاند: شهوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان چەند كەسێكدا لە یانەیەكی شەوانە لە سلێمانی، كەسێك كوژرا كە پلەداری هێزە ئەمنییەكانە و سێ كەسی دیكهش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووه، دوای رووداوهكه هێزە ئەمنییەكان گەیشتنه شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.