Erbil 38°C سێشەممە 10 شوبات 17:12

فیفا بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار ھاوکاری ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%

فیفا رایگەیاند بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار ھاوکاری ئۆکراینا دەکات کە بەھۆی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەوە، زیانی بەرکەوتووە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ماڵپەری فەرمی فیفا بڵاوکراوەتەوە، لە بەرامبەر ئەو جەنگەی کە روودەدات، دەمانەوێت بە پشتیوانیکردنی گەلی ئۆکراینی ئەرکی سەرشانمان بەجێبگەینین. فیفا لە چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ ئۆکراینا و جیھانی تۆپی پێ لە ناوچەکەدا، ئامادەی پێشکەشکردنی ھاوکارییە.

راشگەیەندرا کە بە رێگەی وەقفی فیفا، بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ زیانلێکەوتووانی جەنگی ئۆکراینا دابینکراوە.
ئەوەش راگەیەندرا کە ھاوکاری مرۆیی پێویست گەیەندراوەتە یەکێتی تۆپی پێی ئۆکراینا بۆ ئەوەی رادەستی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان بکرێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.