Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 06:42

ئەمریکا: کەس نایەوێت ململانێی نێوان دوو دەوڵەتی ئەتۆمی ببینێت

کوردستان TV
100%


لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی، ئەمریکا بەشداری ناکات لە شەڕکردن لە ئۆکراینا لە دژی رووسیا.
ئۆستن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "سی ئێن ئێن"گوتی، ئەمریکا قەدەغەی فڕین بەسەر کایەی ئاسمانی ئۆکراینا ناسەپێنێت، روونیشی کردەوە، "ئەمەش واتا ئێمە دەچینە نێو رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رووسیا، ئێمە باس لە دوو هێزی ئەتۆمی دەکەین، کەس نایەوێت ململانێی نێوان دوو هێزی ئەتۆمی ببینێت.
لە هەمان کاتدا ئۆستن جەختی کردەوە، ئەمریکا بەرگری لە هەموو خاکی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی "ناتۆ" دەکات.
ئۆستن هۆشداری دایە چین لە ئەگەری پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا لە ئۆکراینا، لەو بارەیەوە گوتی، ئەمریکا بۆ چینی روون کردەوە پاڵپشتیکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە بژاردەیەکی خراپە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.