پیره‌مێردی شاعیر یه‌كێكه له شاعیرانه‌ی كه جێ په‌نجه‌ی دیاره له ناو شاعیره كلاسیكیه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی كه چه‌ندین هۆنراوه‌ی جوان و به پێزی وتووه له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و به چه‌ند زمانێك وه‌كوو كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی .... هه‌روه‌ها پیره‌مێردی شاعیر جیا له‌هه‌موو شاعیرانی تر پشتگیری زۆری ئافره‌تانی كردووه و هانی داون بۆ فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی زانست.
(پیره‌مێرد) حاجی تۆفێقی كوڕی مه‌حموودئاغای مه‌سره‌فه, له‌ساڵی 1867 زاینی له‌شاری سوله‌یمانی له‌دایك بووه‌و,له‌ساڵی 1950 هه‌رله‌وی َكۆچی دوای كرده‌وه له‌گردی(مامه‌یاره)نێژراوه, له‌زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی شاری سوله‌یمانی خوێندوویه‌تی ,له‌ساڵی 1898 زاینی له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی حه‌فید(كه‌ده‌كاته باوكی شێخ مه‌حموودی حه‌فید نه‌مر ) چووبۆ توركیا لهوێوهبۆ ساڵی دوایی چوونه‌ته حه‌ج .له‌نووسینی فارسی‌دا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه. له‌ساڵی1899 زاینی دهكرێتهئهندامی مه‌جلیسی عالی لهئهستهنبوول,هه‌رله‌و كاتهدادهچیته(مه‌كته‌بی حقوق)و بڕوانامه‌ی حقوق وه‌ده‌گرێت و هه‌رزوو ده‌ستی به‌كاری ڕۆژنامه‌نوسی كردووه ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌ئه‌سته‌مبۆڵ به‌ڕێوه بردووه ، بووه به‌قایمقامی جۆله مێرگ و له‌ساڵی 1918 ز. به پارێزگاری (ئه‌ماسیه ) له‌توركیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆسولهیمانی .تاساڵی 1926 دهبێتهسهرپهرشتكاری رۆژنامه‌ی( ژیان) كه‌له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانی ده‌رده‌چوو ، له‌ساڵی 1937 چاپخانه‌یه‌ك و ڕۆژنامه‌یه‌كی دامه‌زراند به‌ناوی(ژین) و وه له 19ی حوزه‌یرانی 1950 ی زاینی كۆچی دوایی كرد..
پیره‌مێردی شاعیر خاوه‌نی بیر و باوه‌ڕێكی پێشكه‌وتووی ڕووناك بوو باوه‌ڕی ته‌واوی به زانست و خوێنده‌واری هه‌بووه زۆریشی لا گرنگ بووه كه كچانی كورد بچنه قوتابخانه و بخوێنن .به تێكڕای پشتگیری له مافی ژنان ده‌كرد و ئه‌وانی به نیوه‌ی ی كۆمه‌ڵ داده‌نا ......سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بیروباوه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزی هه‌بووه .هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بهسهبۆی كه‌جه‌ژنی نه‌ورۆزی زیندوو كرده‌وه‌و به‌رگێكی نوێی كرده به‌ر , هه‌رله‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌وڵی دانووسینی كوردی بكابهلاتینی, به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت , پیره‌مێرد وه‌كوچۆن لهشیعردادهستێكی باڵای هه‌بووه هه‌روا له(په‌خشان ) یشدا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌بووه , په‌خشانه‌كانی سادهوبی گرێ بوون.له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی ره‌وانبێژی له نووسینهكانیدابهكاری هێناوه وه‌ك دركه و ڕه‌گه‌ز دۆزی وخوازه وخواستن, په‌یڤ و وشه‌كانی خۆماڵی و ساده‌بوون, نووسینه‌كانی یه‌ك زنجیره‌یی بوون. بابه‌ته‌كانی نووسینی لهپهخشانیشدا مۆركی رۆمانتیكیا پێوه بوو. لهنووسینهكانیداكوردییهكی په‌تی و ڕه‌وانی به‌كارهێناوه ژماره‌یه‌كی زۆری چیرۆكی دانراوو وه‌رگێڕاوی لهتوركییه وه بڵاكردۆتهوه وه‌ك (دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان ) و (مهم وزین) و (كه‌مانجه ژه‌ن)
نه‌ورۆز و پیره‌مێرد
نه‌ورۆزی سلێمانی له سه‌رده‌می پیره‌مێردا دوو ڕۆژ بووه، ئێواره‌ی نه‌ورۆز، سه‌رپه‌رشتیی كوڕان و كچانی شاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له گردی مامه‌یاره، ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه و به چالاكیی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و خوێندنه‌وه‌ی شیعر و نواندن و هه‌ڵپه‌ڕكێ، ڕۆژه‌كه پیرۆز بكه‌ن و ڕۆژی دواتریش كراوه به سه‌یران. هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆیه‌وه خواردنی بردووه و له‌وێ پێكه‌وه خواردوویانه و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ تا ڕژێمی عێراق قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات.
دوایین ساڵ كه پیره‌مێرد نه‌ورۆزی له شاره‌كه كرده‌وه، قه‌ده‌غه بوو ئاگر بكرێته‌وه و ڕێگری له هه‌موو رێوڕه‌سمه‌كه كرا، بۆیه ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی خۆی گڕ تێ به‌ردا و به‌مه نه‌یهێشت ئه‌و ساڵه سلێمانی له كاتی بوونی ئه‌ودا بێ ئاگر و مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز بێت.
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌و به‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی ، بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد
نه‌ورۆژ بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عه‌شق ئه‌چوون به به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه
وا ڕۆژهه‌ڵات له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـله‌ی سنگی كچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.