Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 06:30

ئۆکراینا و رووسیا رێکكەوتن لەسەر کردنەوەی 10 رێڕەوی مرۆیی بۆ دەربازبوونی هاووڵاتییانی سڤیل

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ئۆکراینا رایگەیاند، لەگەڵ رووسیا رێکەوتوون لەسەر کردنەوەی 10 رێڕەوی مرۆیی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیاوە.

جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئایرینا ڤێریچۆک رایگەیاند، لەگەڵ رووسیا رێکەوتوون لەسەر کردنەوەی 10 رێڕەوی مرۆیی بۆ دەربازبوونی دانیشتوانی ناوچە گەمارۆدراوەکان.

ئایرینا ڤێریچۆک روونی کردەوە کە ئەو رێڕەوە مرۆییانە لە شارەکانی ماریۆپۆل و چەند رێڕەوێک لە کیێڤ و ئەوانەی دیکە لە هەرێمی لۆهانسک دەبێت.


جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا ئاشکرایشی کرد پلان هەیە بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە شاری خێرسۆن کە لە ئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی رووسیادایە.


رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.