Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 07:25

هه‌ولێر.. ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌پاركی شانه‌ده‌ر ئاهەنگی فراوانی جەماوەری و داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%


کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئه‌مڕۆ  لەپارکی شانەدەر، ئاهەنگی فراوانی جەماوەری و داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ شەممە 2022.3.19، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ئێوارەئاهەنگی جەماوەری فراوان و بەفەرمی داگیرساندنی ئاگری نەورۆز ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵ، پارکی شانەدەری بەسەرکردەوە.
جێگەی باسە، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2022.3.20، کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە لەپارکی شانەدەر،  ئاهەنگی فراوانی جەماوەری و بەفەرمی داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بەبەشداری هونەرمەندان (نازدار، ڕۆمی هەرکی، ئەلەند حازم، ئەیاد حوسێن، کارمەند ڕەواندزی، ئاڤان عوسمان) بەڕێوەدەچێت.

کوردستان بۆنه‌ و ئادار

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.