له‌ركابه‌رییه‌كانی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید زۆر به زه‌حمه‌ت و به تۆمار كردنی ته‌نها گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی رایۆڤالیكانۆی میوانداری تۆمار كرد‌و سێ خالبی یاریه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت .
له‌میانی گه‌ری بیست و نۆیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای تیرێزا ریڤیرۆ له شاری مه‌درید یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی هاوشاریه‌كه‌ی كرد، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل‌و نۆ خۆرخی كوكی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی رۆخی بلانكۆس تۆمار كرد‌و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید زۆر به‌زه‌حمه‌ت سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا كه‌ئه‌مه‌ش شازده‌مین بردنه‌وه‌ی یانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستی هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاو چوار خال و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی ، رایۆڤالیكانۆش تووشی چوارده‌مین دۆراندن هات و به سی‌و دوو خال له پله‌ی سێزده مایه‌وه .
له‌لالیگادا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر رایۆ ڤالیكانۆ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.