یانه‌ی ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو له هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئینگلته‌را به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا له خوله‌كی سییدا، یاریزان بوكایۆ ساكا ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ئه‌ستۆن ڤیلا هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو هه‌ریه‌ك له ئۆلی واتكینزو دانی ئینگزو فیلیپ كۆتینیۆ چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی بێرند لینۆی گۆڵپارێزی ئارسناڵ تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوو.
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی تیپی تۆپچیه‌كان كۆتایی هات، به‌م بردنه‌وه‌ش ئارسناڵ كه دوو یاری دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده په‌نجاوچوار خاڵ، ئه‌ستۆن ڤیلاش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به سیی و شه‌ش خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
له‌پریمه‌رلیگدا ئاڕسناڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ستۆن ڤیلا تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.