له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی چێلسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی میدزبره‌ی میواندتری به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رێڤه‌رساید ستادیۆم له‌شاری میدزبره به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی پازده یاریزانی به‌لجیكی رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆلی یه‌كه‌می بۆ بلوز تۆمار كرد .
مه‌ترسیه‌كانی یاریزانانی میوان درێژه‌یان هه‌بوو له خوله‌كی سی‌و یه‌ك جه‌كیم زه‌ییاشی مه‌غریبی گۆلی دووه‌می بۆ چێلسی تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و چێلسی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه ، میدزبره‌ش مالئاوایی كرد.
ئه‌مرۆش سێ یاری دیكه‌ی هه‌مان قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت كریستال پالاس میوانداری ئیڤه‌رتۆن ده‌كات ، ساوسهامبتۆن و مانچسته‌ر ستی روبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه ، نۆتینگهام فۆرستیش میوانداری یانه‌ی لێڤه‌رپۆل ده‌كات و براوه‌كانیان سه‌رده‌كه‌ن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.