Erbil 38°C سێشەممە 10 شوبات 17:15

له‌خولی ئیتاڵیادا ناپۆلی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئودێنێزێ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی ئودێنێزێی میوانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له‌ شاری ناپۆلی به‌ڕێوه‌چوو.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا ئودێنێزی به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش جێرارد دیولۆفیوی ئیسپانی له‌ خوله‌كی بیستودوو تۆماری كرد.
 له‌ گێمی دووه‌میش یاریزانانی ناپۆلی ئه‌م دواكه‌وتنه‌ی تیپه‌كه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و له‌ خوله‌كی په‌نجاودوودا، هێرشبه‌ری نیجێری ڤیكتۆر ئۆسیمێن گۆڵی به‌رامبه‌ری ناپۆلی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، دواتر هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی شه‌ست و سێ تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میوانداره‌كان مسۆگه‌ركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش ناپۆلی بووه‌ خاوه‌نی شه‌ست و سێ خاڵ و ئودێنێزیش به‌ سیی خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.