له گه‌ری سییه‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی میلان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌ت و گرینگی به‌ده‌ست هێناو به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كالیاری میوانداری برده‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سێردیینا ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو نۆ ئیسماعیل بن ناسڕی جه‌زائیری تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد‌و یانه‌ی ئه‌ی سی میلان سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌ده‌ست هێناو به‌ته‌نها پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و كۆی خاله‌كانیشی بۆ شه‌ست و شه‌ش خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی كالیاریش تووشی پازده‌مین دۆراندن هات و به بیست‌و پێنج خال له پله‌ی حه‌ڤده‌مینی ریزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه .
میلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كالیاری تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.