له میانی گه‌ری بیست و حه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی یانه‌كان و پاله‌وانی نۆ وه‌رزی رابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلینی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌وه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی شازده یاریزانی فه‌ره‌نسی كومان به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی واڵا كرد. له خوله‌كی بیست‌و پێنج نیانزۆ كواسی فه‌ره‌نسی یانه‌ی باڤاری كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م .
به‌ر له ته‌واو بوونی گێمی یه‌كمیش رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی به لێدانی سزا گۆلی سێیه‌می بۆ بایرن میونشن تۆمار كرد.
له‌گه‌ل ده‌ستپێكی گێمی دووه‌میش لیڤاندۆڤسكی گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و بایرن بیسته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به شه‌ستو سێ خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد، یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلینیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی سی‌و هه‌شت خاله‌و له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له بۆندس لیگادا بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یۆنیۆن به‌رلینی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.