Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:29

له‌ باسكه‌ی ئه‌مریكا فینیكس سانز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شیكاگۆ بۆڵزی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی فینیكس سانز به‌ سه‌دوبیست و نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د و دوو خاڵ له‌ تیپی شیكاگۆ بۆڵزی میوانی برده‌وه‌.
یاریزانانی فینیكس ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو به‌ جیاوازی بیست وحه‌وت خاڵ سه‌ركه‌وتنیان له‌ یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و په‌نجاوحه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی و پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژئاوای خوله‌كه‌ كرد.
 یاریزان دێڤین بۆكێر ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی فینیكس بینی و بیستوهه‌شت خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، دی ئاندرێ ئایتۆنی هاوكاره‌كه‌شی بیست خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان دێمار دێرۆزان نۆزده‌ خاڵی بۆ شیكاگۆ تۆماركردو تیپه‌كه‌شی سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیست و نۆیه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.