Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 11:02

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پێشبینیەكان بۆ ڕەوشی كەشوھەوای جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوكرایه‌وه‌, دەستەی کەشناسی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما  تاراددەیەك جێگیر دەبێت و كەشێكی بەهاری دروست دەبێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ى 3 ى 2022، دەستەی گشتی  کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی  عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  ئەمرۆ یەك شەممە،  ئاسمانی  پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان،  نیمچەهەور دەبێت و هەندێ جاریش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌هه‌ندێ كاتدا نمه‌ باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌جێگری ده‌مێننه‌وه‌.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچەهەور دەبێت و هەندێجاری بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمدا ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی ڕۆژانی پێشووتر ده‌بێت و به‌جێگری ده‌مێننه‌وه‌.
 بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش راگه‌یاندراوه‌، له‌و رۆژه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم   نمیچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش  به‌ چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.