ناوەندی پەیوەندییەكان و ئەمنییەتیی زانیاری و هەواڵگری ئۆکراینا ڕایگەیاند: هێزەکانمان توانیویانە فەرماندەی هەنگی 331 ی چەتربازانی گاردی نیشتیمانی سوپای ڕووسیا " و جێگری ئەویان کردووەتە ئامانج .
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنی سەربازی مۆسکۆ لە ئۆکراینا ، میدیاکانی ڕووسیا ههواڵی کوژرانی لیوا " سێرگی سۆخارۆف " فەرماندەی هەنگی 331ی چەتربازانی گاردی نیشتیمانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا بڵاوكردهوه .
ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا " جی تی ئارکی کۆسترۆما " ڕایگەیاند کە سۆخارۆف لەگەڵ سێرگی لیبدیف و هەروەها ئەلێکساندەر لیمۆنۆف ، سەرجووخە یووری دیگاریف و ئەفسەر ئەلێکسی نیکیتین لە ئاکامی شەڕ لە ئۆکراینا کوژراون .
بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری " نیووزویک " ناوەندی پەیوەندییەكان و ئەمنییەتیی زانیاری و هەواڵگری لە ئۆکراینا پێشتر لە پەیامێکی تێلێگرامی دا رایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئەم ووڵاتە توانیویانە سۆخارۆف و سێرگی کریلۆف جێگرەکەی ئەو بکاتە ئامانج .
ناوەندی پەیوەندییەكان و ئەمنییەتیی زانیاری و هەواڵگری ئۆكراینا لە بەیاننامەیەکهیاندا ئاماژهیان بهوهشكردووه : گوردانی لە ساڵی 2014 و لە ناوچەی دۆنباس لە دژی ئۆکراینا شەڕی کرد . ئەو هەروەها لە شەڕەکانی چیچان و شەڕی نێوان ڕووسیا و گورجستان لە ساڵی 2008 یش بەشداری هەبووە .
دواهەمین جارێک کە سۆخارۆف لە میدیاکانی بەدەر کەوت پەیوەندی بە جانیوەری ساڵی ڕابردووەوە هەیە لەو کاتەدا شەپۆلێک لە ناڕەزایەتییەکان لە قێرقیزستان ئەنجام درابوو و سۆخارۆف و هێزەکانیشی بۆ ئەو شوێنە نێردرابوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.