جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئیرینا ڤیریشوک ئاماژەی بەوەکرد کە لە وڵاتەکەیدا 562 دیلی جەنگ هەیە کە سەربازی سوپای رووسیان.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی ناوخۆیی، ڤیریشوک سەبارەت بە ژمارەی ئەو دیلانەی جەنگی رووسیا کە لە وڵاتەکەیدان، باسی لەوەکرد کە 562 دیلی جەنگ کە سەربازی سووپای رووسیان لە ئۆکراینا دەستبەسەرن، لەگەڵ ئەوەشدا تەرمی سەربازانی رووسیشیان لایە و، بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو دیلانەدا دەکەن.
ڤیریشوک ئەوەشی خستەڕوو کە زانیاری سەبارەت بە دیلەکانی جەنگی رووسیا و تەرمەکانیان ئامادە دەکەن و دەیدەن بە لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەیشکرد کە زۆربەی دیلە رووسەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ رووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.