نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ژنی نه‌ورۆزی له هه‌موولایه‌ك پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند كه نه‌ورۆز مزگێنی تازه‌بوونه‌وه‌ی ژیانه.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: رۆژی جیهانیی نەورۆز لە ساڵی 2010 لەلایەن ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەنرا.
ڕاشیگه‌یاند: نەورۆز کە یادکردنەوەیەکی کۆنی ساڵانەی ئاهەنگئامێزە بەبۆنەی یەکەم ڕۆژی بەهارەوە، رۆڵێکی گرینگی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان خەڵکدا هەیە بەوپێیەی کە مزگێنی تازەبوونەوەی ژیان و هاوئاهەنگی و ڕێزگرتن لە بەهای ئاشتی و هاوپشتی و لێبووردەیی و ئاشتەواییە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ بەهایەکان لە هەر کاتێک زیاتر پێویستترن، ئێمە ئێستا لەبەردەم هەڕەشەی گۆڕانکاریی ژینگەییداین کە بەشێوەیەکی نەرێنییانە کار لە ژیان و گۆی زەوی دەکات لەگەڵ لەبیرنەکردنی پەتای کۆڤید-19 کە کاریگەرییە کارەساتبارەکەی تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە، هه‌روه‌ها شەڕ لە دوور و نزیک هەیە و کێشەی سیاسیش هاتووەتە ناو ماڵەکانمان کە لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زیان بە خۆشگوزەرانیمان دەگەیەنن.
پلاسخارت ڕاشیگه‌یاند: لەناو ئەم هەموو ئاڵنگارییە قورسانەدا گەشبینی لەوپەڕی گرینگیدایە. با هەموومان بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن بتوانین ببینە بەشێک لە تازە ژیانەوە و سەرەتای تازە کە سرووش لە ڕێز و دادوەرییەوە وەربگرێت کە جیهانی ئێمە زۆر پێویستی پێیەتی.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتیشی: هیوامان وایە کە ناکۆکییەکان لە عێراق بەشێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی وڵات بەرەوپێش بچێت بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی درێژخایەن. ئاواتخواستنی مرۆڤ بۆ ئاشتی سنوور نازانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.