ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی باڵای تیرۆریستانی داعشی له باشووری پارێزگاكه ڕاگه‌یاند.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تیرۆریستێك كه پله‌ی به‌رپرسی دیوانی ته‌ندروستی داعش بووه له شاره‌دێی زومار ده‌ستگیركراوه.
ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریسته‌كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه و ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكی سوپا ده‌ستگیركراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ندان پارچه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی كه تیرۆریستان به‌نیازبوون كاری تیرۆریستی پێ ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.